لەمڕۆدا دووجار ناوچەکانی ماوەت بۆردوومانکراون

قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند کە لەمڕۆدا دووجار فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری گەڵاڵەیان بۆردوومان کردووە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکرد، کاتژمێر 4:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە دووجار ناوچەی دوکانیان و گۆمەسد لە سنووری کوێرەکانی کە دەکەوێتە بناری چیای ئاسۆس لە سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە ئێستادا مەڕدارەکانی گوندی گەڵاڵە، مەڕەکانیان بردووەتە ئەو سنوورە بە مەبەستی لەوەڕاندن، ئێمە وەک ئیدارەی قەزای ماوەت نیگەرانین لە بەردەوامیی ئەم بۆردومانانە، کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی ترس و نیگەرانی لە سنوورەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
Total
0
Share