کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى بارانى کورتخایەن هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بارانبارین زیاتر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لە کاتەکانی بەیانى زوو لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتى بە شێوەى تاوە بارانى پچر پچر و هەورە تریشقە دەبێت، پاشان کاریگەرى بارانبارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران و ئیدارەى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان، دابارین لەم ناوچانە بە شێوەى تاوە باران و هەندێک کات لێزمە بارانى کورتخایەن دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێراى با زیاد دەکات.

بابەتی پێشتر

سەندیکای پزیشکانی عێراق: سەنتەرەکانی جوانکاری هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدزن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 276 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share