سەندیکای پزیشکانی عێراق: سەنتەرەکانی جوانکاری هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدزن

سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداریی لە گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدز دا لە رێگای سەنتەرە جوانکارییە بێمۆڵەتەکان و ئەو شوێنانەی تاتۆیان تێدادەکرێت.

سەندیکای پزیشکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدز تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 470 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند حاڵەتێکی کەم هەبوون کە لە دایکەوە بۆ منداڵی ناوسکی گواسترابێتەوە، یان لە رێگای گواستنەوەی خوێن گواسترابێتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەو سەنتەر و کلینکانەی کاری جوانکاریی یان تاتۆیان تێدا دەکرێت و بەدەر لە رێنماییە پزیشکییەکان کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای رێنماییەكانی بودجە هەرێم پابەندبێت بودجە و مووچەی بۆ رەوانەدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی، ئەگەر هەرێم پابەندی یاسای بودجە…
Total
0
Share