ئافرەتێك كە ماددەی هۆشبەری لە جلەكانیدا شاردبووەوە لە گەرمیان دەستگیركرا

ماددە هۆشبەرە دەستبەسەردا گیراوەكە

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانەوە ئافرەتێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەری لەناو جلەكانیدا شاردبووەوە و لەگەڵ كوڕێكدا بەنیازی ساغكردنەوەی بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی لەلایەن هێزەكانی ئاسایش لە گەرمیان و هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانەی كاری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەكەن، لەناو ماڵی تۆمەتبار (ش.ر.) تەمەن 30 ساڵ لەگەڵ تۆمەتبار (ف.م.) تەمەن 18 ساڵ کە ئافرەتە دەست بەسەر 16 گرام ماددەی هۆشبەردا گیرا كە لەنێو جلەکانیدا شاردبویەوە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 26ی هۆشبەر و لەسەر بڕیاری دادوەر راگیراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی كەلارەوە 12 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و بە بڕیاری دادوەر راگیراون كە سەرجەمیان گەنج و لەدایكبووی ساڵانی (1984 تا 2006)ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕێكخراو و ‏ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ له‌…
Total
0
Share