بافڵ تاڵەبانی ستایشی فەیسەڵ كەریم خان دەكات

بافڵ تاڵەبانی و فەیسەڵ كەریم خان

هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكدا بۆ لای كوڕانی كەریم خانی برادۆستی ستایشی ئەو بنەماڵەیەی كرد و دەنگەكانی فەیسەڵ كەریم خانیشی بە جێگای شانازی ناوبرد.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر سەردانی کوڕانی کەریم خانی برادۆستی کرد و ڕوو لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست ڕایگەیاند، بنەماڵەکەتان لای یەکێتی جێگای ڕێز و پێزانینە، ئەو دەنگانەی لە ھەڵبژاردن بەدەست هاتووە جێگای شانازی ھەموو لایەکمان بووە و نرخاندنیش بۆ ماندووبوونتان دەکەین.

وتیشی، “ئێوە ھەمیشە پێگەی تایبەتتان لای یەکێتی ھەیە و ھەمیشە پێکەوە دەبین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بوژاندنەوەی یەکێتییەکەتان کە ھەمیشە پشت و پەنا بوون و، لە رۆژانی سەختدا لەگەڵمان بوون”.

لە دیدارەكەدا، كە بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لە دۆستایەتی خزمانی برادۆستی و یەکێتی کرا و، ئاماژە بەڕۆڵی جوامێرانەی بنەماڵەی کەریم خان کرا کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا پشتیوانی شۆڕش و خەباتی چەکداری بوون، وەك ئەوەی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هاوسەرۆكی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی…
Total
0
Share