قائیمقامی قەزای قەرەداغ رایدەگەیەنێت، تائێستا ئەو هاوڵاتییە نەدۆزراوەتەوە کە ماوەی چوار رۆژە ونبووە.
رەئوف کەمال، قائیمقامی قەزای قەرەداغ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوهاوڵاتییەی ماوەی چوار رۆژە ونبووە تائێستا نەدۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمەکان و هاوڵاتییانی سنوورەکە و کەسوکارەکەی گەڕانەکان بەردەوامن.
قائیمقامی قەزای قەرەداغ، باسی لەوەش کرد، ئەو هاوڵاتییە کاتژمێر 10ی بەیانیی رۆژی یەکی ئەم مانگە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا و قەزوانی کێوی لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
هاوڵاتییە ونبووەکە ناوی (نەجمەدین محەمەد)ە تەمەنی 74 ساڵە و خەڵکی گوندی تەکیەی سنووری قەزای قەرەداغ-ە.