پارەی تەرخانكراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆمسیۆن بڕی ئەو پارەیە ئاشكرادەكات كە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەرخانكراوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕی 69 ملیار دینار وەك بودجەی تەرخانكراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.

وتیشی، “سەرجەم ئامادەكارییە هونەری و لۆجستییەكان تەواوكراون لەكاتێكدا زیاتر لە مانگێك وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كوردستان ماوە”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و رۆژی 15ی تشرینی یەكەم بانگەشە كۆتایی دێت.

روونیشیكردەوە، 136 لیست پەسەندکراون، هەزار و 191 کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پڕکردنەوەی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان.

بڕیارە لە 20ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە هەرێمی كوردستان لاواز ناكات

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت دوودڵ بین و پێمانووابێت هەرێمی كوردستان بەوە لاواز دەبێت ئەگەر فەرمانبەران لە…
Total
0
Share