كەشناسیی هەرێم: لێزمە و تاوە باران دەستپێدەكەنەوە

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئەگەری لێزمە باران و هەورەبروسكەی ناوبەناو هەیە و سبەینێش پێشبینی تاوە باران دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە لێزمە باران و هەورەبروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت.

پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش كەشناسیی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێك کات و شوێن، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا.

ئاماژەشدەدات، پلەی گەرمی بە (2 تا 3) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەكان بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 25 پلە، سلێمانی 21، دهۆک 23، کەرکوک 26، هەڵەبجە 24، زاخۆ 23، سۆران 20، حاجی ئۆمەران 15 و گەرمیان 29) پلە.

بابەتی پێشتر

لە شەو و رۆژی رابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان چەند زیادیکردووە؟

بابەتی دواتر

لە رۆڤیا تانكەرێك سووتا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share