باوكێك هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عەبدوڵا پێش هەشت ڕۆژ سامانی كوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەكەیانەوە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەی كەوتنە ناو بەنداوی دەربەندیخان و تاوەكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە، مام عەبدوڵا هەموو ڕۆژێك لەبەیانی زوو تاوەكو ئێوارە لە شوێنی نقومبوونی بەلەمەكە لە چاوەڕوانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیدایە.

ماوەی هەشت ڕۆژە سەرباری گەڕانێكی زۆروچڕ لەناو بەنداوی دەربەندیخان، بەڵام بەهۆی قووڵی و لێڵی ئاوی بەنداوەكەوە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی سامان عەبدوڵا دەربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share