کۆریای باکوور بۆ ماوەی 11 ڕۆژ پێکەنینی قەدەغەکرد

دانیشتووانی کۆریای باکوور بۆ ماوەی 11 ڕۆژ پێکەنینیان لێقەدەغە کرا، بەهۆی یادی 10 ساڵەی مردنی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە.

سەرچاوە ناوخۆییەکانی کۆریای باکوور باسیان لەوەکردووە، لە ئەمڕۆ 17ی کانونی یەکەمەوە تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە هەموو دەرکەوتنێکی خۆشیئامێز و پێکەنین قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەی دیاریکراوە، هەموو جۆرە بەشداریکردنێک لە کۆبوونەوەی خۆشیئامێز و پێکەنین و خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە.

بەپێی بڕیارەکە، ئەگەر لەوماوەیەدا ئەندامێکی خێزانێکی هاوڵاتییانی کۆریای باکوور گیانلەدەستبدات، نابێت بە دەنگی بەرز بۆی بگرین، ڕێەپێدراویش نین تەرمەکەی بەخاکبسپێردرێت تاوەکو ماوەی دیاریکراو کۆتاییدێت.

هەروەها پۆلیسی وڵاتەکە و هێزە سەربازییەکان بەدوای هەرکەسێکدا دەگەڕێن کە بەشێوەیەکی گونجاو ماتەم و خەمباری پیشان نەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمە

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك…
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share