هەڤاڵ ئەبوبەكر: كورد باجی خۆی داوە تكایە مەیكەنەوە بە خۆراكی دەمی قولاپ یان ماسی بیخوات، یان راوچی بیبات

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “كورد باجی خۆی داوە تكایە مەیكەنەوە بە خۆراكی دەمی قولاپ یان ماسی بیخوات، یان راوچی بیبات.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە نووسینێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەڵێت، “لە قۆناغی شەڕی ساردەوە، بۆ تاكجەمسەریی، بۆ شەڕی ڕانەگەیەندراو، بۆ جەنگی جیهانی لە پانتاییەكی كراوەدا، بۆ بەكارهێنانی هەموو چەكە تەقلیدییەكان لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە، تا تاپیبوون و بەتاڵبوونی عەمبارو مەشجەبی چەكەكان، تا شكستهێنانی چەكی دوورهاوێژو ئەتۆمیی بەهۆی نزیكیی جوگرافیای جەنگەكان لە بەرە شەڕكەرەكانەوە، تا گەڕانەوە بۆ شەڕی پارتیزانیی و كۆڵان بە كۆڵان و ماڵ بە ماڵ، چاڵ بە چاڵ، هاتنەكایەی جەنگی درۆن و دراوو ئاو و وزە و خۆراك و كاڵاو ڕێڕەوی بازرگانیی”.

دەشڵێت، “جیهان ئەمڕۆ لە گێژاوی جەنگێكی گەورەدایە، جەنگێك كە وەك ئاگرێك لە پووش بكەوێت، دەتەنێتەوە، لایەنە سەرەكییەكانی ئەم جەنگە دێرین و درێژخایەنە ئێستا خۆیان هاتوونەتە مەیدانی ململانێی و شەڕەكان، تا ئەوەی دەكرێت ناوی بنرێت جەنگی تەقینی گەنمەشامییەكان، دنیایان گڕداوە، داخكردووە، بەر هەر گەرمییەك بكەوێت دەتەقێت”.

راشیگەیاند، “سەركردایەتیی و حكومەتی هۆشمەند ئەوەیە نەهێڵێت ناوچەكەی گەرمتر بێت، خەریكیی ساردكردنەوەی دۆخ و خاك و خەڵكی ناوچەكەی بێت، خۆی لە ململانێ و شەڕی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لابدات و كورد؛ باجی خۆی داوە، تكایە مەیكەنەوە بە خۆراكی دەمی قولاپ؛ یان ماسیی بیخوات، یان ڕاوچی بیبات”.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان: لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی هێرشەكەی سەر كۆڕمۆر بەرهەمهێنان راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی…
Total
0
Share