بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، رایدەگەیەنێت، “بارانبارینی شەو و رۆژی رابردوو تەنها 9 سانتیممەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوکانی بەرزکردووەتەوە”.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلی باران بارینی شەو و رۆژی رابردوو، تەنها 9 سانتیممەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوکانی بەرزکردووەتەوە، بەو پێیەی بەراورد بە شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بارانبارین لە دوکان رێژەیەکی کەمتر بوو.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا دەریاچەی دوکان بە رێژەی 53% ئاوی تێدایەو 47%ی ماوە بۆ پڕبوون.