سودانی لیژنەیەکی پزیشکیی تایبەت بە شێرپەنجە رەوانەی هەڵەبجە دەکات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی شاندێکی پزیشکیی دا بۆ شاری هەڵەبجە، بەمەبەستی پشکنین بۆ حاڵەتەکانی شێرپەنجە لەو شارە، هەروەها بڕیاری ناردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی بۆ ئەو تووشبووانە دا.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، داوای لێبووردن و هاوخەمیی بۆ شاری هەڵەبجە دەربڕی کە بووەتە قوربانیی تاوانەکانی رژێمی بەعس.

سودانی رایگەیاند، هەموو هاوکاری و یارمەتییەک پێشکەش بە هەڵەبجە دەکەن، شاندێکی پزیشکی رەوانەی شاری هەڵەبجە دەکەن تاوەکو پشکنین بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بکەن و سەرجەم دەرمان و پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکرێت.

ئەم بڕیارەی محەمەد شیاع سودانی لەمیانی دیداریدابوو لەگەڵ شاهۆ حسێن کە یەکێکە لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك…
زیاتر ببینە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکەی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە کەسوکاری قـ.ـوربانیانی لافاوەکە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.…
Total
0
Share