كرێكارێك لە باڵەخانەیەك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

لە یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كرێكارێك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

بەیانیی ئەمڕۆ كرێكارێك كە لە باڵەخانەی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كاریدەكرد، كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێرمان لە سلێمانی پێیڕاگەیاندین، قوربانییەكە تەمەنی 21 ساڵە و لە بنەڕەتدا خەڵكی كۆبانێ-یە لە رۆژئاوای كوردستان.

ئەوەشی وت، “تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی داد لە سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share