بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرپرسیارێتیی ئێمەیە ژیانێكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون كرد.

‌لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و هەرێم تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش كرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و بەردەوامی گفتوگۆكان كرد لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و كاركردن لەپێناو بوژاندنەوەی وڵات لە هەموو بوارە جیاوازەكان و وتی، “دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت و هەمووان بە ئاراستەی تێپەڕاندنی بەربەستەكان كار بكەین، بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ژیانێكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بكەین.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم و پاراستنی مافی پێكهاتەكان، هەردوولا هاوڕابوون هەموو پێكهاتەكان نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بكەن و رێگانەدرێت هیچ لایەنێك لەجیاتی ئەوان بڕیاربدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی باس لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە دەکات لە ئێرانەوە، بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەست گەشتوگوزاری…
Total
0
Share