وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە 15 بۆ 18 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.”
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راگەیاند، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەندێک شوێن لە 18- 19 کاتژمێر نزیک بووەتەوە و کەمترین پێدانیش 15- 16 کاتژمێرە.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردبوو.