ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوە لە كاتێكدایە كە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێكار و بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.