وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم روونکردنەوەیدا

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێڕاق رایگەیاند، تا ئێستا رێککەوتن نەکراوە بۆ رادەستکردنی بەرهەمی نەوتی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی عێراق.

باسی لەوەشکرد، لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەریم ناکۆکی هەیە کە رێگرە لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و ئەوەش پەیوەندیدارە بە گرێبەستی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان و لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین.

وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم بکرێت لەگەڵ کۆمپانیا  نەوتییەکان، بەهۆی ئەوەی جیاوازی هەیە بەراورد بە گرێبەستەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان.

روونیشیکردەوە، دوو لیژنە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە پێکهێندراوە و  لەماوەی هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکان دەکرێت و نوێنەری حکومەتی هەرێمیش تێیدا بەشدار دەبێت.

 

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی دواخستنی هەڵبژاردنین

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share