كەركوك.. هەوڵێك بۆ زیانگەیاندن بە كورد لە ئارادایە و كورد بەرپەرچی دەداتەوە

جگە لە پارێزگای كەركوك، بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی تر لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دا پەسەندكراون، پەرلەمانتارێكی كورد زانیاری لەبارەی كەركوك و هەوڵی پێكهاتەكانی تر بۆ زیانگەیاندن بە كورد ئاشكرا دەكات.

كەمێك لەمەوبەر (سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم)، دوای تەواوبوونی دانیشتنەكەی پەرلەمان و دەرچوونی لە هۆڵی كۆبوونەوەكە، ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق لێدوانی بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” دا و وتی، “لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی دووشەممەوە لە كۆبوونەوەدا بووین بە مەبەستی پەسەندكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە تەنها دوو پارێزگادا كە مابوونەوە، ئەوانیش كەركوك و نەینەوا بوون.”
وتیشی، “كەمێك پێش ئێستا ڕێككەوتن لەبارەی بڕگەی بازنەكانی پارێزگای نەینەوا-وە كرا و دەنگمان پێدا و پەسەندكرا. بەڵام كەركوك دواخرا بۆ چوارشەممەی داهاتوو، چونكە هێشتا ڕێككەوتنی لەبارەوە نەكراوە.”

لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ “ئێستا” ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاشكرایكرد، “بڕیارە كەركوك بكرێت بە سێ بازنەی هەڵبژاردن، یەكێك لە بازنەكان كە ناوچە كوردییەكانە، پێداگیریمان كردووە لەوەی پێنج كورسی بۆ دیاری بكرێت، بەڵام توركمان و عەرەب بەوە قایل نین و داوادەكەن بازنەیەكی تر كە بازنەی ناوەڕاستی پارێزگای كەركوكە، پێنج كورسی بێت، ئەوەش زیان بە كورد و دەنگ و پێگەی كورد دەگەیەنێت، بۆیە ئێمە پێداگیری دەكەین لەسەر ئەوەی ناوچە كوردنشینەكان پێنج كورسییان بۆ تەرخانبكرێت و ئەوە بە مافی خۆمان دەزانین، هەر بۆیە ئەو بڕگەیە پەسەند نەكرا و دواخرا.”
بابەتی پێشتر

لویس هامیڵتن لە پۆرتوگال بردنەوەی 92ی تۆمارکرد و بووە ئەفسانەی یەکەمی فۆرمولا 1

بابەتی دواتر

چۆن پیربوونت دوادەخەیت و ڕوخسارت بە گەنجی دەهێڵیتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share