بە تۆمەتی دزیکردن کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بڕی یەک ملیۆن و 350 هەزار دینار و بڕی 250 دۆلاری ئەمەریکی لە هاوڵاتییەک لەناو بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی یەک ملیۆن و 350 هەزار دینار و 250 دۆلاری ئەمەریکی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار (أ، هـ، أ) لەدایکبووی 1972 کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشیکردەوە، هێزەکانمان لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیدا لەسەرجەم بانکەکاندا ئامادەییان هەیە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵیان.

بابەتی پێشتر

شارەزایەک: دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share