سكاڵا دژی قادر خۆرانی تۆماركراوە؟

قادر خۆرانی ڕەتیدەكاتەوە سكاڵای لەسەر تۆماركرابێت، بەڵام تا ئێستا ناتوانێت بچێتە هەولێر.

عەمید قادر خۆرانی، كە ئەفسەرێكی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و بەردەوام لە یادی داگیركردنی شەنگالدا زانیاری لەبارەی هەڵاتنی پارتی لە شەنگال بڵاودەكاتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دووبارە چەند زانیارییەكی لەبارەی هەڵاتنی پارتی لە شەنگال لەكاتی هێرشەكانی داعشدا بڵاوكردەوە و بە بەڵگەوە قسەیكرد.

دوو ڕۆژە لە بەشێك لە میدیاكان وا بڵاوكرایەوە، سكاڵای یاسایی دژی قادر خۆرانی تۆماركراوە، بەڵام ئەفسەرەكەی پێشمەرگە ڕەتیدەكاتەوە.

قادر خۆرانی قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، ڕایگەیاند، هیچ شتێكی لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لە دژی پێنەگەیشتووە و ئەو هەواڵە ڕاست نییە.

بەڵام ئەفسەرەكە نەیشاردەوە، كە چوار ساڵە ناتوانێت سەردانی هەولێر بكات و ئەوكات زانیاریی پێدراوە كە لەئەگەری چوون بۆ هەولێر، لەلایەن پارتییەوە دەستگیردەكرێت، ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی لەبارەی شەنگال و هەڵاتنی پارتییەوە زانیاری و بەڵگەی بڵاوكردووەتەوە.

قادر خۆرانی لەئێستادا لە ڕانیە دەژی، بەڵام لەدایكبووی گوندێكی سەر بە ناحیەی سەڵاحەدین “پیرمام”ی سەر بە پارێزگای هەولێرە، وەك خۆی وتی، لە منداڵییەوە تا بوونی بە پێشمەرگە لە ساڵی 1982، هەر لە پیرمام بووە.

بابەتی پێشتر

محەمەد حاجی مەحمود داوادەكات هەرێم نەوتەكەی ڕادەست نەكات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان و بریكارەكانی خۆراك لە جۆرێك برنج ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share