کەشناسیی هەرێم کاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆک شەپۆلی بارانبارین دەگاتە ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لەکاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند، لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە باکوور و رۆژهەڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر، ئەگەرى بەرز بوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک شوێندا .

باسیلەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێک کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بەخوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک ناوچەدا .

بابەتی پێشتر

زاخۆ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆ سینگڵەکان: چەند هەنگاوێک بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونیت لە رۆژی ڤالانتایندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share