وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پشووی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بۆ پشووی جەژنی قوربان بگەڕێنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەهۆى هاتنی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی 5ی حوزەیران تا 23 ی حوزەیران بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

ئاشکراشیکرد، ئەو کاتەی لە هەرێم بەسەریدەبەن بە پچڕان بۆیان هەژمارناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: سبەی وانەی یەکەمی خوێندنگەکان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان تەرخاندەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ…
Total
0
Share