زیاتر لە 60 كۆچبەر لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا رزگاركران

لەلایەن فەرەنساوە زیاتر لە 60 كۆچبەری نایاسایی، كە لەنێوانیاندا ژن و منداڵ هەن، لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەرەو بەریتانیا رزگاركران، وەك ئەوەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دەریایی فەرەنسا بڵاویكردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە خزمەتگوزاریی بەهاناوەچوون ئاگاداركرایەوە لەبارەی بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی (دییب).

ئاشكراشیكرد، تیمەكانیان 66 كۆچبەریان رزگاركردووە، كە لەنێوانیاندا ژن و منداڵ هەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی بەریتانیا ئەگەری گواستنەوەی ژمارەیەك لە خوازیارانی مافی مانەوەی بۆ رواندا كە پێنج هەزار و 700 كەس لەخۆدەگرێت تا كۆتایی ئەمساڵ راگەیاند.

ئەو هەوڵەش دوای ئەو یاسا مشتومڕ ئامێزە دێت كە بەمدواییە تایبەت بە رێگری لە پەڕینەوەی نایاسایی لە مانش-ەوە بەرەو وڵاتەكە پەسەندكرا.

بابەتی پێشتر

سروە محەمەد: وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتاییهاتووە

بابەتی دواتر

سالم عیساوی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانه‌ سه‌ربازییه‌كانى ڕوسیا هه‌ڵكشا

وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئۆكرانیا ئامارێكى نوێی چوار ڕۆژى هێرشه‌كانى ڕوسیاى بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌. جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى…
Total
0
Share