سالم عیساوی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

سالم عیساوی یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونییەوە.

سالم عیساوی لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، وێڕای ئەو فشارانەی لەسەرمە سوورم لەسەر ئەو پەیمانەی بە گەلی خۆمم داوە و لەسەر کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەم وتانەی سالم عیساوی لە کاتێکدایە، شعلان کەریم براوی یەکەمی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشانەوەی لە کاندیدبوونی راگەیاند، تا ئێستاش لایەنە سونییەکان نەگەیشتوون بە رێکەوتن.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 60 كۆچبەر لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا رزگاركران

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share