نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی ئاوارەبوونی زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکرانی دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی دەکات ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکرانیا لە پێنج ملیۆنەوە کە ئێستا گەیشتووەتە ئەو ژمارەیە، بەرزببێتەوە بۆ 8.3 ملیۆن.

وەزیری دادی سویسرا لەزاری کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە، “فراوانتربوونی جەنگی ئۆکرانیا دەبێتەهۆی ئاوارەبوونی 15 ملیۆن کەس”.

کۆمسیۆنەکە لەسەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە پێشبینیی ئاوارەبوونی چوار ملیۆن ئۆکرانیی کردبوو، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کۆکردنەوەی بڕی 1.85 ملیار دۆلاری کرد وەک کۆمەک بۆ ئەو ئۆکرانیانەی وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەرەتای شەڕەوە لە ئۆکرانیا 12.7 هاوڵاتیی ئۆکرانی ئاوارەبوون لەوژمارەیە پێنج ملیۆنیان لەڕێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە لەئۆکرانیا چوونەتەدەرەوە و 7.7یشیان ئاوارەی ناوخۆیین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share