راگەیەندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیپێكردووەتەوە و دەشڵێت، ” لە 24 كاتژمێری داهاتوودا هەر سێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەكەونە كار”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیپێكرد و پەستانی غاز بۆ وێستگەكان بەرزبووەتەوە و بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا غاز لە كۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەكان و دەكاتە نیوەی توانای وێستگەكان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە 24 كاتژمێری داهاتوودا هەر سێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەكەونە كار”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییانی شاری قەڵادزێ

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share