قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەرسەلان بایزی كرد و لە دۆخی تەندروستی پرسی

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئەم وێنانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “هەڤاڵ و برای گەورەمان كاك ئەرسەلان بایز تێكۆشەر و قارەمان و قەڵەمێكی راستگۆو دەنگێكی بڵندی رێی كوردایەتی و رێبازی مام و یەكێتییە و ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵانم لە مەكتەبی سكرتارییەت، لە هەولێر سەردانمان كرد، بۆ هەواڵپرسین لەبارەی تەندروستییان”.

دەشڵێت، “كاك ئەرسەلان هاوڕێیەكی دڵسۆز و دێرینی سەرۆك مام جەلالی باوكم و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی دایكم بوو، هەموو كات پارێزەری پرەنسیپ و دڵسۆزی یەكێتییەكەمانە و قۆناغەكانی خەباتی سەلمێنەری ئەو راستیە حاشا هەڵنەگرەیە و بەهیوام هەمووكات بە تەندروستییەكی باشەوە بیبینمەوە و لەگەڵ هەڤاڵەكانی تر وەك هەمیشە پایە و هێزی یەكێتیی بن”.

بابەتی پێشتر

هونەرمەند نیشتمان سەعید كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share