بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بۆ زانکۆی سلێمانی مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان، بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سەرکەوتنە مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و دەڵێت، “لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک، مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی دایک دەکەم”.

باسی لەوەشکردووە، ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەین تاوەکو بگەنە ئاستێکی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر و دەشڵێت، “ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە هەر زانکۆیەکی کوردستان بێت تاوەکو پێکەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ کوردستانەکەمان بنووسینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکانمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن، هەنگاوێکی گرنگبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و بەدیهێنانی خواستەکانی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان، دڵنیاشتان دەکەین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لەخزمەتتاندا دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمیتەی ناوەندی پارتی: داكۆكی دەكەین لە كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە لەگەڵ مووچەخۆران

كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆبووەوە و دەڵێت، “داكۆكی دەكەین لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد و كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە…
Total
0
Share