هەوڵەكانی دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان گەیشتنە بنبەست

دوای نزیكەی هەفتەیەك لە گەڕانی بێوچان، لایەنی پەیوەندیدار بێهیوابوو لە هەوڵەكانی دۆزینەوەی تەرمی سامان عەبدوڵڵای تەمەن 37 ساڵ لە دەریاچەی دەربەندیخان.

سلێمانی محەمەد سەعید قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، هەوڵەكانی دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان گەیشتنە بنبەست.

وتیشی، “ئەمڕۆ تیمی كامێرای ژێرئاو لە پارێزگای ئەنبارەوە هاتوون بۆ دەریاچەی دەربەندیخان و لەژێر ئاودا بەدوای تەرمی قوربانییەكەدا گەڕاون، بەڵام ئەم هەوڵەش بێئاكام بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە چاوەڕوانن تەرمی گەنجەكە سەرئاوبكەوێت.

لە رۆژانی رابردوودا سێ گەنجی دانیشتووی دەربەندیخان لە نزیك گوندی عازەبان كەوتنە ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانەوە و یەكێكیان بە ناوی سامان عەبدوڵڵا خنكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای به‌دواداچون بۆ داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، پاره‌ی پێویست…
زیاتر ببینە

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كێشەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یەكلایی دەكاتەوە

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەبارەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بڕیارەکانی خۆی…
Total
0
Share