دانە غاز: لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەست بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکەینەوە

کۆمپانیای دانە غاز لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنی رێنمایی لە ئەبوزەبییەوە و بە پشت بەست بە بەهێزکردنی بەرگرییەکان و پابەندنبوون بە پاراستنی کارمەندەکان، بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر دەستپێدەکەنەوە و هەنگاوەکان لە ئەمڕۆ 1ی ئایارەوە دەستپێدەکات.

دانە غاز لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ 1ی ئایاریدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پشتبەستن بە هەنگاوی کۆنکرێتی لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدراون بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکان لە کۆرمۆر و پابەندبوونە پتەوەکان لە ئاستە بەرزەکانی هەردوو دەسەڵات، دانەغاز و هاوبەشەکانی هەنگاویان ناوە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر.

لە راگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام دەدرێت و رێوشوێنی نوێ جێبەجێ دەکرێت بۆ زۆرترین سەلامەتی هەموو کارمەندان و دامەزراوەکان.

کۆمپانیاى دانە غاز لەماوەی رابردوو کارەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر راگرت ئەوەش بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیەوە بوو کە 26ى نیسان کرایە سەری و بەهۆیەوە چوار کارمەندى کۆمپانیاکە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

دوای راپۆرتێکی سەنتەری کۆنترۆڵی دەرمان و خۆراک کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەرهەمێکی لەبازاڕ دەکێشێتەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە بازاڕی تایەفرۆشانی كەركوك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی، جارێكی دیكە دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share