سودانی و سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سازانی سیاسی دەکەینەوە”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ژێر رۆشنایی سازانی سیاسی و بەشداری هەموو پیکهاتەکان دەکەینەوە.

لە بەیاننامەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە رێکارەکانی کۆمسیۆن کرا کە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەیانگرێتەبەر.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 ، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.

 

 

بابەتی پێشتر

كۆیە.. لە رووداوێكدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كامیل ژیر سیاسەتمەدارێكی دیار و نووسەرێكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share