ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “پێدەچێت تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە بەغداد پارەكە رەوانەی ھەرێم بكات”.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، بەھۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی هەبووە لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران بۆیە رەوانەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستانی كردووەتەوە و جارێكی دیكە وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەی بە لیستەكەدا كردووە و كەموكورتییەكانی چارەسەركردووە و ناردوویەتییەوە بۆ بەغداد، بۆیە وردبینی لیستی مووچە دواكەتووە.
راشیگەیاند، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی ھەرێم بخاتە سەر ھەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.