عێراق.. لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگای بزوتنەوەی ئیمتیداد

سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگای بزوتنەوەی ئیمتیداد لە بابل.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە بڵاویانکردەوە، “لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە جەک هێرشکراوەتە سەر بارەگای بزوتنەوەی ئیمتیداد و هێرشکەرەکان نەناسراونەتەوە”.

بەپێی سەرچاوەکان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەو هێرشەی سەر بارەگای حزبەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بوونی بزوتنەوەی ئیمتیداد ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکان بێسزا تێپەڕنابن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکانی سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی پێکهێنراوە، ئەنجامدەرانی بێسزا…
Total
0
Share