نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه و هه‌مووان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ن، لە نزیکیشەوە چاودێریی دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانيان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه و هه‌موومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى داوه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا باسیلەوەکرد، په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتووه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ره‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن، هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق.