نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نو‌ێنەران

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن بڕیاربوو بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک زیادبکرێت، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان سوننەکان گرژیان دروستکرد، بۆیە جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، ئەو پرسە دوادەخەن بۆ چەند رۆژی داهاتوو، بەڵام دیارینەکرد رۆژەکە کەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە راستیدا لەم ماوەی رابردوودا سوننەکان پابەند نین بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، خۆیان لە دەرەوەی ئەنجومەن رێکنەکەوتوون لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک هەر خۆشیان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران گرژی دروست دەکەن و داوا دەکەن ئەو پرسە بە زوویی یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەگەری هەیە لە 9 ی ئایار پشووی بەهارەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات، بەو پێیەش گەر لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن یەکلایی نەکرێتەوە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بۆ دوای پشووەکە دوادەکەوێت.

بابەتی پێشتر

لە هەر چوار كەسێك كە ویستوویانە بگەنە لوتكەی ئەم چیایە، كەسێكیان گیانیلەدەستداوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاندیده‌ پێشنیازكراوه‌كان بۆ پۆستی هەردوو سەرۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نوێنه‌ران ئاشكراده‌كرێن

ئه‌ندامێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کەسانی نوێ بۆ پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیددەکرێن. عەبدولوەھاب بیلاوی،…
Total
0
Share