ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە و دەشڵێت، “لە عێراق گرفتی نەختینە نییە، بەڵکو هەرێمی كوردستان ئامادە نییە داواكارییەكانی بەغداد جێبەجێبكات”.
یوسف كیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە و جگەلەوەش كردنەوەی هەژماری بانكی لە بانكە حكومییەكانی رەشید و رافیدەین مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی چەند قەرز و پێشینەیەك.
وتیشی، “كردنەوەی هەژماری بانكی لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین و دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران پێویستی بە كردنەوەی لقەكانی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین لە هەرێم نییە و جگەلەوەش لە عێراق گرفتی نەختینە نییە وەك ئەوەی باسدەكرێت، بەڵكو هەرێمی كوردستان ئامادەنییە داواكارییەكانی بەغداد جێبەجێبكات”.