سودانی لەبەرامبەر هەرێم هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق كاركردن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و ھەولێر بەپێویست دەزانێت و جەختیش لە خزمەتكردنی ھاوڵاتییان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراقدا دەكاتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە بەغداد كۆبوونەوە، نووسینگەی سەرۆك وەزیران لەبارەی كۆبوونەوەكە رایگەیاند، باس لە پڕۆژەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی ھاوڵاتییانی سەرجەم عێراق و گەشەپێدانی وڵات لەسەرجەم بوارەكان كراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی سیاسیی وڵات كراوە و ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی پشتیوانی ھەوڵەكانی حكومەت لە ناوخۆ و دەرەوە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان بەغداد و ھەولێر كردووەتەوە، ئەوەش پێویستی بە ھەوڵی یەكگرتووی ھەموو ھێزە سیاسییەكان ھەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share