وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی لە دەرەوەی سایلۆ دیاریكرد

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، دیاریكرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، یەک تۆن گەنمی پلەیەک بە 475 هەزار دینار، پلە دوو بە 400 هەزار دینار و پلە سێش بە 325 هەزار دینار دەکڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران 45 ڕۆژ دەبێت و لە 8ی حوزه‌یرانی 2021ەوە دەستپێدەکات و 22ی ته‌مموزی 2021 کۆتایی پێدێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: تا ساڵی 2030 لە جیهاندا بەرهەمە ئۆرگانییەكان گرنگی پێدەدرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا سوودەكانی بەكارهێنان و ڕواندنی بەرهەمە ئۆرگانییەكانمان تاوتوێكرد كە بەپێی توێژینەوەكان تا وەكو…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشێلکردنی دەستوورە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەمی قووڵی…
Total
0
Share