وەزارەتی دارایی هەرێم لێکۆڵینەوە لەو بڕوانامانە دەکات کە بە بێ خوێندن بەدەستهاتوون

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت، “پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانە دەكرێت كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون”.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە گشتاندوویەتی، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون”.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بۆ ئەو مەبەستە دوو دانە فۆرمی زانیاریی رەوانە دەکەین بۆ ئەو وەزارەت و فەرمانگاکانەی ئاماژەی پێکراوە، بۆ پڕکردنەوەی داتای پێویست و پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا رادەستبکرێنەوە تاوەکو کاری پێویست ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share