زیاد جەبار: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکەن

بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکەن”.

زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکەن و چاوەڕوانی خەڵکی کوردستانین هێزمان پێبدەن بۆ ئەوەی شەڕەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بیکات”.

وتیشی، هێزێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان نایەوێت هەڵبژاردن بکرێت، یەکێتی بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکردووە و نایکات.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 ، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمبوڵانسێك لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشدا تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

بابەتی دواتر

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share