ناسنامەی كۆچبەرێكی كوردی دیكەی بەلەمەكەی یۆنان ئاشكرابوو

ناسنامەی كۆچبەرێكی دیكەی رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی یۆنان ئاشكراكرا كە ژنە و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تەرمی کۆچبەرانی رووداوەکەی 1ی ئەم مانگەی كەناراوەکانی ئێڤیای یۆنان بۆ 26 تەرم، تەرمی کۆچبەرێکی دیکە دۆزرایەوە.

دەشڵێت، “دوای دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان و ناسینەوەی تەرمەکە لەلایەن کەسێکی نزیکیەوە، رایدەگەیەنین کە تەرمی کۆچبەرێکی کورد و لە رەگەزی مێ و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناوی (زریان ئەمین)”.

لەبارەی ئەو كۆچبەرەشەوە روونیكردووەتەوە، ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێك لە توركیا چاوەڕوانی دەرچوونی كردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەر لەوەی لە رووداوەكەی سەرەتای ئەم مانگەدا ببێتە یەكێك لەو 73 كەسەی لەناو یەختێكدا بوونە قوربانیی شەپۆلەكانی دەریای ئیجە.

پێشتر ناسنامەی قوربانییەكی دیكەی كوردی بەلەمەكە بە ناوی (زانا قادر) ئاشكراكرا، كە دانیشتووی شارۆچكەی پیرەمەگرون و خێزانداربوو.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی: ئاسایشی عێراق هێڵی سوورە

بابەتی دواتر

شێوەی مرۆڤ لە داهاتوودا چی بەسەردێت؟!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە سۆران گیانیلەدەستدا و بەرگریی شارستانیی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكە دەرهێنراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند،…
Total
0
Share