زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز دەکات

زانای بومەلەرزەزانی هۆڵەندی هۆشداریدا لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا لە دوورگەی تایوان و دەوروبەری.

فرانک هوگەربیتز، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی وێنەیەکی ناوەندی توێژینەوەی سەربەSSGEOS  بڵاوکردەوە کە چالاکییە بومەلەرزەییەکانی پەیوەست بە ئەندازەی هەسارەکان و مانگی تێدا نوێکرابووەوە و ئاماژەی بە بوونی روودانی بوومەلەرزەیەکی چڕ و پڕی بەهێز لە ناوچەی تایوان دەکرد.

ئەو زانایە لە لاپەڕەی رەسمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X سەرنجی لەسەر وێنەکە داوە و دەڵێت، ”کۆبوونەوەیەکی بەهێزی بوومەلەرزە بە گوڕی زیاتر لە 5.6 پلەی رێختەر روویداوە و پێدەچێت بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە 27/28ی نیسان لە تایوان رووبدات”.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە کەناراوەکانی تایوانی هەژاند و دواتریش زیاتر لە 11 پاشلەرزە بە گوڕی زیاتر لە 4 پلە لە دوورگەکە روویدا.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە لە رۆژهەڵاتی تایوان روویدا، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 800 کەسی دیکەش برینداربوون و دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیەش هاوڵاتییانیان لە ئەگەری روودانی تسۆنامی ئاگادارکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

رۆژێكی ئەم هەفتەیە لە هەرێم دەبێتە پشوو

بابەتی دواتر

وەفدی هەرێم و عێراق گەیشتنە کێڵگەی غازی کۆرمۆر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share