پەڵەكەی سەری كیم جۆنگ ئون جیهانی سەرقاڵكردووە

كیم جۆنگ ئون

بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی نوێی سەرۆكی كۆریای باكوور، جارێكی تر جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە و لێكدانەوەی جیاوازی بۆدەكرێت.

كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی كۆریای باكوور، چەند وێنەیەكی نوێی كیم جۆنگ ئون سەرۆكی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە. وێنەكان لەكاتی بەشداریكردنی كیم لە چالاكییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی وڵاتەكەیدا گیراون.

لە یەكێك لەو وێنانەدا پلاستەرێك بە پشتی سەری كیم جۆنگ ئون-ـەوە دەبینرێت و لە وێنەیەكی تردا پەڵەیەكی “سەوزی نامۆ” بە سەرییەوە دەركەوتووە، ئەوەش كاردانەوەی لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەكانی جیهاندا بەدوای خۆیدا هێناوە.

هۆكاری دەنگدانەوەی وێنەكان، دەگەڕێتەوە بۆ پێشتر، چونكە چەندین جار میدیاكانی خۆرئاوا و بەتایبەت ئەمریكا، باسیان لەوە كردووە كە تەندروستیی سەرۆكی كۆریای باكوور لە دۆخێكی خراپدایە.

لە مانگی ڕابردوودا و دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی كیم جۆنگ ئون، میدیاكان ئاشكرایانكرد كە ناوبراو 20 كیلۆگرام لە كێشی كەمكردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد كە لەسەر داوای پزیشكەكانی ئەو كارەی كردووە، هۆكاری ئەوەشیان گەڕاندەوە بۆ خراپبوونی زیاتری تەندروستیی سەرۆكی كۆریای باكوور.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا باس لەوە دەكرا كە كیم جۆنگ ئون دووچاری نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 60 كیلۆ (تی ئێن تی) لە تونێلێكدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری گرانتربوونی بەنزین لانەبردنی باجی سەر سوتەمەنیی هاوردەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share