شازادە هاری: خێزانی شاهانە زۆر خراپبوون لەگەڵ هاوژینەكەم

شازادە هاری كوڕی شازادەی جێنشینی بەریتانیا، چەند نهێنییەكی ژیانی خێزانی شاهانە ئاشكرادەكات.

هاری دیداری لەگەڵ ئۆپێرا وێنفری، ژنە پێشكەشكاری ئەمریكیدا كردووە لە كەناڵی سی بی ئێس و باسی لە ژیانی تایبەتی خۆی و هاوژینەكەی كردووە لەناو خێزانی شاهانەی بەریتانیادا.

شازادە هاری گلەیی لە خێزانی شاهانە دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە مامەڵەیەكی خراپیان لەگەڵ مێگان-ی هاوژینیدا كردووە و ئەوەش بە هۆكاری جیابوونەوەی لە خێزانی شاهانە ناوزەد دەكات. لەو بارەیەوە دەڵێت، “لەبەر مێگان-ی هاوژینم نەبووایە، لە خێزانی شاهانە جیانەدەبوومەوە.”

سەبارەت بەو ناكۆكییانە هاری زیاتر دەدوێت و دەڵێت، “هەستم بە شەرمەزاری كرد و ئازارم چەشت، كار گەیشت بەوەی باوكم وەڵامی تەلەفۆنەكانم ناداتەوە، من هەمیشە خۆشمدەوێت بەڵام زیانێكی گەورەی لێدام.”

بە وتەی شازادە هاری، خانەوادەكەی هەمان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ مێگان كردووە كە پێشتر لەگەڵ دیانای دایكیدا كراوە و هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ جیاوازیی ڕەگەز و نەژاد.

لەو دیدارە تەلەڤیزیۆنییەدا، شازادە هاری باسی لەوە كرد كە شاژن ئێلیزابێس شاژنی بەریتانیا كە نەنكیەتی، زۆر بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ خۆی و هاوژینەكەیدا كردووە و ڕایگەیاند، “خانەوادەكەم بێ پارەیان كردم و بە هیچ شێوەیەك پارەیان نەدەدامێ، بەڵام ئەو پارانە فریامكەوتن كە لە دایكمەوە بە میرات بۆم بەجێماون.”

بابەتی پێشتر

ڕاستی و دروستی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لەناو شەڕی جەمسەرەکاندا

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: پاپا پەیامێکی مرۆڤدۆستانەی بۆ عێراق پێبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share