لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی.
ئەمڕۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، لەیادی 48 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوێندكاران و لاوانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەشتان بۆ دەخوازم.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی. هەر لەبەر ئەو هۆكارە و لەژێر رۆشنایی خواستەكانی ئەمڕۆیان، بڕیارماندا بە سیستمێكی جیاواز و سوودوەرگرتن لە توانا و لێهاتوویی خوێندكاران، كۆمەڵەی خوێندكاران نوێ بكەینەوە و بە بەرنامە و ستراتیژێكی جیاوازەوە درێژە بە كارە زانستی و رۆشنبیرییەكانی بدات و ببێتە وێستگەیەك بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی داهێنەر و بەدیهێنانی خواستەكانیان.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا جەختیلەوەکردەوە،وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیكردنی كۆمەڵەكە، شانازییەكی گەورەیە بۆ من تاوەكو بتوانم هاوشانی لاوانی وڵاتەكەم هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتری وڵاتەكەمان بدەم، هاوكاریانبم بۆ پاراستنی ماف، بەدیهێنانی خواستەكانیان و دروستكردنی گۆڕانكاریی ریشەیی لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.