هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دەوروبەری کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە ئاگادارکراینەوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە ئێستادا تیمەکان لە ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی رووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی هەبووە، دوو عەمماری نەفتا لە کێڵگە کۆنەکە کراونەتە ئامانج کە هیچ سووتەمەنییەکیان تێدا نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر نەکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم کەمیکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share