چوار كۆچبەر لە كەناڵی ئینگلیز گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی فەرەنسا بڵاویكردووەتەوە لەكاتی ھەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە كەناڵی ئینگلیز، منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان دەكەوێتە بن دەست و پێی ژمارەیەك كۆچبەر لەناو بەلەمێكدا و گیانیلەدەستداوە و كۆچبەرێكی دیكە بە سەختی بریندار بووە و بە فڕۆكە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

هاوكات وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چەند كۆچبەرێك گیانیانلەدەستداوە كە لەناویاندا منداڵێك ھەیە.

میدیاكانی فەڕەنساش ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە سێ كۆچبەر لە كاڵاس و یەكێكی دیكەش لە نزیك بۆڵۆن گیانیلەدەستداوە هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی كۆچبەران بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری زۆربەی کەناڵ پێگە کوردی و عەرەبییەکانی عێراق کۆبووەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کەناڵە کوردی و عێراقییەکان کۆبووەوە ستایشی یەکگرتوویی و پێکەوە کاردنیانی کرد. کاروان…
Total
0
Share