بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چالاکییەکی بەپێ رۆیشتنی لە پارکی ئازادی سلێمانی بۆ کارمەندانی تەندروستی سازكرد.
چالاكییەكە بە بەشداریی ستافەكانی ناوەندی تەندروستیی رێكخرا بەئامانجی ئەوەی هەمووان بەشداربن لە جووڵە و وەرزش تاوەكو تەندروستییان باش بێت.
چالاكییەكە بڕیاربوو بەبۆنەی رۆژی جیهانیی تەندروستی لە 7ی نیسان رێكبخرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادەكە كەوتە مانگی رەمەزان، بۆ ئەمڕۆ دواخرا.