‎سلێمانی.. لە ماوەی یەک ساڵدا 150 منداڵ لەسەر شەقامەکان دوورخراونەتەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی و منداڵپارێزی کوردستان ڕایدەگەیەنن، لە ماوەی ساڵێکدا 150 منداڵیان لە ئیشکردنی سەر شەقامەکان دوورخستووەتەوە ئەوەش بە دۆزینەوەی کەسوکاریان و پابەندکردنیان بە بەرپرسیارێتیی بەخێوکردنی منداڵەکانیان.

‎ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی پاراستنی منداڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو لیژنەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کاری زۆر باشی کردووە بۆ نەهێشتنی کارکردن و دەروەزەکردنی منداڵ کە لەلایەن خێزانەکانیانەوە بەکاردەهێنرێن.

هاوکات بەختیار غەفور، نوێنەری منداڵپارێزی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی پاراستنی منداڵ لە لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوە کردووە “تەنها لە ساڵی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی 150 منداڵیان لەسەر شەقامەکان کۆکردووەتەوە و خێزانەکانیان دۆزیونەتەوە، فۆرمی زانیاری و بەڵێننامەی یاساییان پێپڕکراوەتەوە کە بە هیچ جۆرێک کار بەو منداڵانە نەکرێت، لە کاتی پابەندنەبوونیان لەڕێگەی یاسا و داواکاری گشتییەوە خێزانی منداڵەکە بە بەندکردن یان سزای دارایی سزا دەدرێن”.

‎قائیمقامییەتی سلێمانی لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کار بۆ نەهێشتنی دیاردەی منداڵانی ئیشکەری سەرشەقامەکان دەکات و لەڕێگەی یاساییەوە خێزانەکانیان پابەندی پاراستنی مافی منداڵەکان دەکات.

‎قائیمامییەتی سلێمانی و منداڵپارێزی کوردستان ڕایانگەیاندووە “باشترین مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵانە دەکەن  لە دەستگیرکردنیان هەتا گەڕانەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان، چونکە دەزانن خوودی منداڵەکان قوربانین”.

May be an image of 3 people, people sitting and people standing

May be an image of 9 people and road

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌كاتى چوونیان بۆ گرتنى داواكراوێك ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى…
Total
0
Share